تبلیغات
بۆ ماڵپه‌ری KLICKYOU به خیر به ن
بۆ ماڵپه‌ری KLICKYOU به خیر به ن
{{KURD}} 
قالب وبلاگ
نویسندگان
نظر سنجی
به نظر شما عزیزان وبلاگ چه جوریه؟








كه‌شتی نوح

ئاژانسی هه‌واڵی ناسا رایگه‌یاند: هه‌سارۆكه‌یه‌ك كه‌ هێزه‌كه‌ی چه‌ند هێنده‌ی هێزی بۆمبێكی ئه‌تۆمی ده‌بێت له‌زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌و به‌لایدا تێده‌په‌ڕێت.

کاری به‌رده‌وام

ئاژانسی (ناسا) كه‌ پێشتر وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو رۆڵێكی كاریگه‌رو به‌رچاو‌ی گێڕا له‌ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌ی له‌دڵی خه‌ڵکدا دروست ببوو ده‌رباره‌ی کۆتاییهاتنی دنیاو له‌ناوچوونی زه‌وی‌ له‌ڕۆژی (21/12/2012)دا،  ئێستاش له‌چوارچێوه‌ی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌یدا  هه‌مووان له‌بوونی ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ به‌ئاگا ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا خولگه‌كه‌ی هه‌ڵه‌ ده‌كات و به‌به‌رده‌م زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و كه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڕاندایه‌و ‌ئاسمان و گه‌ردوونی به‌رین ده‌پشکنێت، ده‌ڵێت: راسته زه‌وی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌نه‌ نادیاره‌کاندایه‌، به‌ڵام ئه‌و ته‌نه‌ «هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ زه‌وی نابێت».

وزه‌یه‌كی زۆری هه‌یه‌

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ئه‌وه‌ زانرابوو كه‌ به‌ئه‌گه‌ری له‌(1%) له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ی‌ ناونراوه‌ (AG52011) و تیره‌كه‌ی (140) مه‌تره‌ خۆی بدات به‌زه‌ویدا، به‌ڵام دواین لێكۆڵینه‌وه‌کانی  ئاژانسه‌که‌ ده‌ریخست ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ی هه‌مووان باسی ده‌که‌ن، به‌دوورایی (553) هه‌زار میل واتا (890) هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌شوباتی (2040)دا به‌لای گۆی زه‌ویدا رێ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر وه‌کو ده‌وترا هه‌سارۆکه‌که‌ خۆی بكێشایه‌ به‌زه‌ویدا، ئه‌وا وزه‌یه‌كی زۆری دروست ده‌كردو زیانێكی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وته‌وه‌، چونكه‌ قه‌باره‌كه‌ی (100) مێگا تۆنه‌، واتا چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و بۆمبه‌ ئه‌تۆمیه‌یه‌ كه‌ كۆتایی به‌جه‌نگی دووه‌می جیهان هێناوه‌.



[ شنبه 23 دی 1391 ] [ 06:36 ق.ظ ] [ TOONI JAYMZ ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

درباره وبلاگ


آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
تعداد نویسندگان : عدد
كل مطالب : عدد
آخرین بروز رسانی :
امکانات وب
} if (browserok) { window.onload=setrandomcolor }

به خیر به ن

  • راه آرام
  • سپهر نما
  • ضایعات